کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاوڵاتیەك لە گوندی قارەمان 200 سەر حەیوانی لێدەدزرێ.

.

09:51 PM - 18/08/2017

هاوڵاتیەكی گوندی قارەمانی سەر بە قەزای قەرەداغ 200 سەر حەیوانی لێدەدزرێ و بەهەوڵی چەند هاوڵاتیەك و پۆلیسی سنورەكە بەشێك لەو ئاژەڵانەی بۆ دەگەرێنرێتەوە.
حاجی عوسمان قارەمانی خاوەنی ئەو ئاژەڵانەیە كەلە رۆژی 16 ئەم مانگە لێ دزرابوون وبە گەلی كوردستانی راگەیاند دوای دۆزینەوەی 115 سەر لە حەیوانەكانی دەركەوتووە شوانی ئاژەڵەكانی كە 5 ساڵە لەگوندەكەیانە و ساڵكێش  وەك شوان لەلای ئەو كار دەكات، ئاژەڵەكانی تاڵان فرۆش كردووە و هەڵاتووە , 4 هاوڵاتیش كە ئاژەڵەكانیان لەو شوانە كڕیەوە،لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراون و هێزە ئەمنیەكانیش بەدوای شوانەكە و خێزانی شوانەكەدا دەگەڕێن،چونكە دوای ئەنجامدانی ئەو كارە گوندی قارەمانیان جێهێشتوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە