کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێدەچێت 8 كەس بەشداری هێرشەكانی بەرشەلۆنەیان كردبێت

.

05:33 PM - 18/08/2017

دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا لەو بڕوایەدان كەسی زیاتر بەشداری هێرشە تیرۆریستیەكانی بەرشەلۆنەیان كردبێت.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی دەسەڵاتی دادوەریی ئیسپانیا كە ئاگاداری رەوتی لێكۆڵینەوەكانە لەهێرشە تیرۆریستیەكانی بەرشەلۆنە ئاشكرایكرد دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا لەو بڕوایەدان 8 كەس شانەیەكی تیرۆریستیان پێكهێناوە و بەشدارییان كردووە لەهێرشە تیرۆریستیەكانی بەرشەلۆنە.
لای خۆیەوە خواكیم فورن لێپرسراو لەحكومەتی هەرێمی كەتەلۆنیا رایگەیاند: ئەو هێرشبەرانە بەنیازبوون بتڵی غازی بوتان لەپەلامارەكەیاندا بەكاربهێنن ، كەیەكێكیان بەئۆتۆمبیلێكەوە ژمارەیەك گەشتیار و هاوڵاتی لەشەقامێكی قەرەباڵغی بەرشەلۆنە كرد بەژێرەوە.
ئەو لێپرسراوە وتیشی: لەئێستادا گرنگی دەدرێت بەناسینەوەی ناسنامەی هێرشبەرەكان بۆئەوەی پەیوەندی سەرجەم ئەو كەسانەی پەیوەندیان هەبووە بەو هێرشە تیرۆریستیانەوە بسەلمێنرێت لەگەڵ ئەو كەسانەی ئۆتۆمبیلی هێرشەكەیان برد و توانیان هەڵبێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە