کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پنتاگۆن: لە جەنگی داعشدا سەدان ملیۆن دۆلارمان داوەتە پێشمەرگە

.

02:06 PM - 18/08/2017

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا دەڵێت لەسەرەتای جەنگی داعشەوە سەدان ملیۆن دۆلاریان داوەتە هێزەكانی پێشمەرگە.
ئێریك باهۆن وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لەو بارەیەوە ئاشكرای كردووە كە لە دەستپێكی شەڕی دژی داعشەوە لە ساڵی 2014 وە جگە لە پێشكەشكردنی سەدان ملیۆن دۆلار كۆمەك بۆ هێزەكانی پێشمەرگە پشتیوانی سەربازی هێزەكانی پێشمەرگەشیان كردووەو بە ڕەزامەندی حكومەتی عیراق چەك و پێداویستی سەربازیشیان پێداون. وتەبێژەكەی پێنتاگۆن ئاماژەی بەوەش كردووە لە مانگی تەموزی ساڵی 2016 دا یاداشتێكی لێك تێگەیشتنیان لە گەڵ هێزەكانی پێشمەرگە ئیمزاكردووە لە پێناوی ئاسانكاری لە پێدانی ئەو هاوكارییە داراییانە بۆ ئەو هێزانەی لە جەنگی ئازادكردنی موسڵدا بەشداریان كردووە، ئاماژەی بەوەشكرد كە هاریكاری نێوان بەغداو هەرێمی كوردستان بایەخێكی زۆری هەیە لە شكست پێهێنانی تیرۆریستانی داعشدا

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە