کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فراكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو بەیاننامەیەك بڵاودەكەنەوە

.

09:12 AM - 08/07/2015

فراكسیۆنەكانی (یەكێتی , گۆڕان ، یەكگرتوو ، كۆمەڵ) بەیاننامەیەك بۆ رای گشتی بڵاودەكەنەوە و ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەنەوە كە باس لە كەمكردنەوەی كورسی پێكهاتەكان دەكات.
 لەبەیاننامەكەی ئەو چوار فراكسیۆنەدا هاتووە: خاكی كوردستان خاكی پێكەوە ژیانی ئاشتیانەیە و پارێزەری مافی هەموو نەتەوە و ئایین و پێكهاتەكانە ،لەم چوارچێوەیەدا بەرگریكاری ئەو مافە دەبین لەلایەك لەپرۆژەی دەستووری هەرێم كە لەقۆناغی ئامادەكردندایە، لەلایەكی تر لەپەرلەمانی كوردستان وەك باڵاترین دامەزراوەی نیشتمانی بۆ بڕیاردان و یاسادانان كە ئەركی رێكخستن و پاراستنی ئەو مافانەی لە ئەستۆدایە ، بۆیە هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كەباس لە كەمكردنەوەی كورسی پێكهاتەكان دەكات ، دڵنیایش دەدەین نە لەئێستا  نە لەئایندە هەوڵی لەم چەشنە نەبووە و نابێت بەڵكو بەپێچەوانەوە لەئێستادا پشتیوانی خواست و داواكاری راستەقینەی خودی پێكهاتەكان دەكەین ، كە بریتییە لە رێكخستنەوەی نوێنەرایەتی راستەقینەی پێكهاتەكان و رێگریكردن لەدروستكردنی نوێنەرایەتی سێبەر و پارێزگاریكردنیان لە بەشداری بوون لەململانێی سیاسیەكان بۆ بەرژەوەندی لایەنەكانی تر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە