کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی عیراق لەگەڵ كۆمپانیایەكی ناوخۆیدا گریبەستێك بۆ گواستنەوەو هەناردەكردنی نەوت لەرێگەی دەریاوە ئیمزا دەكات.

.

08:35 PM - 17/08/2017

لەو چوارچێوەیەشدا عیراق گریبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای ( ئیسوت)ی عیراقیدا بۆ بازرگانی و هەڵگرتن و گواستنەوەی نەوت ئیمزا كردوەو بەپێی ئەو گرێبەستەش كە بۆ ماوەی (20) ساڵە كۆمپانیاكە كاری بازرگانی نەوت و بەكرێدانی كەشتی و گواستنەوەی نەوتی عیراق و چەند خزمەتگوزاریەكی دیكەی وەك پێدانی بەنزین و چاودێریكردنی دەریایی پێشكەش دەكات.
هەروەك بەپێی گرێبەستەكە عیراق دەبێتە خاوەنی رێژەی سەدا (22)ی ئەو كەشتیانەی كۆمپانیاكە كە كاری گواستنەوەی نەوت ئەنجام دەدەن و بەوشێوەیەش توانای عیراق لە هەناردەكردن و بەبازاركردنی نەوتی خاو بەرزدەبێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە