.
09:08 AM - 08/07/2015
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك چه‌ند میحوه‌رێكی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه كه شه‌وی یه‌كشه‌ممه ڕووبه‌ڕووی هێرشێكی شكستخواردووی تیرۆریستانی داعش بونه‌وه‌و زیانی
گه‌وره‌یان به دوژمن گه‌یاند .
له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ دێی موڕهو كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌هید و حومهیره و باره‌گای فه‌وجه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی لیواكان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان گفتوگۆی كرد كه هه‌موان خاوه‌نی وره‌یه‌كی به‌رز بوون پاش ئه‌وه‌ی پلانه گڵاوه‌كه‌ی داعشیان پووچه‌ڵ كرده‌وه ..
پارێزگاری كه‌ركوك وتی ئه‌م سه‌ردانه‌مان بۆ سوپاس كردنی ئه‌م پاڵه‌وانانه‌یه كه له شوێنه‌كانی خۆیان خۆڕاگر بوون و سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا .
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم وتیشی ئه‌و داستانی سه‌ركه‌وتنه‌ی كه له ماوه‌یه‌كی پێوانه‌ییدا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و دژه تیرۆر تۆماریان كرد به خوێنی ئاڵی پێشمه‌رگه‌كان هاته به‌رهه‌م كه شه‌ش شه‌هید و چه‌ندین بریندارمان هه‌بوو له‌وشه‌ڕه‌دا و هیچ شه‌ڕێكیش بێ قوربانی نابێت و ئێمه له‌م مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانه‌دا له خوای گه‌وره نزا ده‌كه‌ین شه‌هیده‌كانمان به‌به‌هه‌شت شاد بكات و شیفای برینداره‌كانمان بدات .
پارێزگاری كه‌ركوك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه هاوڵاتییانی شاری كه‌ركوكی زیاتر دڵنیا كرده‌وه و سه‌لماندی كه پێشمه‌رگه و دژه تیرۆر پارێزه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كانی شاره‌كه‌ن و ئێمه سوپاسیان ده‌كه‌ین و ستایشی هه‌ماهه‌نگی نێوان سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین .
دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم سوپاسی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیشی كرد بۆ ئه‌و ڕۆله به‌رچاوه‌ی بینییان له شه‌ڕه‌كه‌دا و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه هاوكارییه‌كه‌یان زۆر گرنگ بوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه .
سه‌باره‌ت پلان بۆ ئازاد كردنی ناوچه‌كانی تر له داهاتوودا پارێزگاری كه‌ركوك وتی ئه‌و بڕیاره ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هێزی پێشمه‌رگه و ئه‌وان له‌سه‌ر خاك ئاگاداری هه‌موو دۆخه‌كه‌ن و ئه‌م بابه‌ته شتێك نیه له میدیاكاندا باس بكرێت و ته‌ئكیدی كرده‌وه كه هیچ هێزێكی سوپای عێڕاقی له ناوچه‌كه‌دا نین و ئه‌مه له پێگه‌ی سوپای عیڕاقی كه‌م ناكاته‌وه به‌ڵام ته‌نها هێزێك لێره بوونی هه‌بێت هێزی پێشمه‌رگه‌یه
سه‌باره‌ت بابه‌تی شایسته داراییه‌كانی كه‌ركوك پارێزگار وتی ئێمه پێش هه‌فته‌یه‌ك سه‌ردانی به‌غدامان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و وه‌زیرانی نه‌وت و دارایی كۆبوینه‌وه‌و ئه‌وانمان ئاگادار كرده‌وه له‌و دۆخه داراییه مه‌ترسیداره و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئه‌وانین .
پارێزگاری كه‌ركوك خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به دیداری پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌یه‌دا چاوی كه‌وت به چه‌ندین كه‌سایه‌تی و هاوڵاتییانی چه‌ند دێیه‌كی ناوچه‌كه كه خۆشحالی خۆیان ده‌ربڕی به سه‌ركه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه و ئاماده‌یی خۆیان ڕاگه‌یاند بۆ هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كاندا له پێناو سه‌قامگیر كردنی ناوچه‌كه و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش دا .
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە