.
09:05 AM - 08/07/2015
هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزی پیشمه‌رگه‌ی كوردستان پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هیزی پێشمه‌گه‌ی كرد له ئیداره‌ی كه‌ركوك و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هه‌موو پێكهاته‌كانی شاری
كه‌ركوك بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و دژه تیرۆر تۆماریان به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعش دا . ئه‌م پیرۆزباییه‌ی كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی له میانه‌ی سه‌ردانی كردنی باره‌گای فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی 70 ی پێشمه‌رگه‌دا هات و دیداری له‌گه‌ڵ دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی پارێزگای كه‌ركوك و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 دا ، كۆسره‌ت ڕه‌سول وتی: ئه‌مرۆ هاتووم بۆ ئه‌وه‌ی پیرۆزبایی بكه‌م له ئیداره و پێشمه‌رگه و هاوڵاتییانی كه‌ركوك به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه‌ی هێزی پێشمه‌رگه تۆماری كرد له كاتێكی پێوانه‌ییدا و هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌رز نرخاند .. له سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ كۆسره‌ت ڕه‌سول دا هه‌ڤاڵ حاكم قادر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیایی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و چه‌ندین سه‌ركرده‌ی تری یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان به‌شدار بوون
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە