کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئاسینسیۆ جوانترین گۆڵی خۆی دیاری دەكات

.

01:47 PM - 17/08/2017

 ماركۆ ئاسینسیۆی یاریزانی لاوی هێڵی ناوەراستی یانەی ریاڵ مەدرید ستایشی ئاستی یانەكەی كرد لەیاری گەرانەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا لە بەرامبەر بەرشەلۆنە كە توانیان بە 2 گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتن تۆمار بكەن، ئاسینسیۆی تەمەن 21 ساڵ دوای ئەوەی لەیاری چوونی یریگای كامپ نو گۆڵێكی جوانی تۆماركرد، شەوی رابردووش لەیاری گەرانەوە سەرلەنوێ و بەهەمان شێواز گۆڵێكی تری لەسانتیاگۆ بیرنابیۆ تۆماركرد، ئەو یارزانە لاوە دڵخۆشی خۆی نیشاندا كە توانیەیتی بەتۆماركردنی ئەو دوو گۆڵە هاوكاری یانەكەی بكات بۆ بەدەستهێنانی نازناوەكە و ئاشكرایكرد: ئەو دوو گۆڵە زۆر گرنگ و خۆشەویستە لای ئەو لەبەر ئەوەی بەدەستهێنانی نازناوەكەی لەدواوە بوو و بەهایەكی گەورەی هەیە، لەبارەی بەدەستهێنانی پێگەی سەرەكی لەپێكهاتەی یانەكەی، ئاسینسیۆ  ئاماژەی بەوەكرد: هەموو هەوڵێكی خۆی دەدات لەپێناو بەشداریكردن لەزۆترین دەقیقەكانی یاریەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە