کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڤالڤێردی پێكانی سوارێز و پیكیەی راگەیاند

.

01:45 PM - 17/08/2017

 ئیرنستۆ ڤالڤێری راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەدوای شكستەكەیان لەیاری گەرانەوەی جامی سوپەری ئەوروپی لەبەرامبەر ریاڵ مەدرید بە 2 گۆڵی بێ بەرامبەر كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامدا، راهێنەرە نوێیەكەی بلوگرانا وتی: ریاڵ مەدرید لەزۆربەی كاتەكاندا بەتایبەت لەسەرەتاوە لەئێمە باشتر بوون، ئەو راهێنەرە ئاماژەی بەوەكرد: ئەوان پێویستیان بە پێداچوونەوە هەیە، ڤالڤێری روونیشیكردەوە: ویستی ئەوەمان هەیە بردنەوە تۆمار بكەین بەتایەبت لە بەرامبەر ریاڵ مەدرید، بەڵام ئەوان باشتر ئامادەبوون، هەر لەو كۆنگرە رۆژنامەنووسیەدا راهێنەری یانە كەتەلۆنیەكە باسی لەپێكانی لویس سوارێزی هێرشبەری ئۆرگوایی كرد كە لەیاریەكەدا لەئەژنۆی راستی توشی بووە، ئاشكراشیكرد: دوای پشكنینە پزیشكییەكان قەبارەی پێكانەكەی و ماوەی دووركەوتنەوەی ئاشكرا دەكرێت، لەلایەكی ترەوە جیرارد پیكیەی بەرگریكاریش لەقاچی چەپیدا توشی پێكان بووە و ئەمڕۆ ئەنجامی پشكنینەكانی ئەو بەرگریكارەكەش دەردەچێت، جێی باسە ڤالڤێردی كە لەجێگای لویس ئینریكی بووە راهێنەر، بووە سێیەم راهێنەر لەمێژووی یانەی بەرشەلۆنە لە دوو یاری یەكەمدا لەسەرەتای دەستبەركاربوونیەوە روبەروی شكست بێتەوە، كە یاری چوون و گەرانەوەی جامی سوپەری ئیسپانی لەبەرامبەر ریاڵ مەدرید دۆراند، هەروەها یەكەم راهێنەرە لەمێژوی یانە كەتەلۆنیەكە لەماوەی 30 ساڵی رابردوو دوو یاری یەكەمی كلاسیكۆ بدۆرێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە