کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرێوەبەری وەرزشی بەرشەلۆنە هەواڵێكی خۆش دەداتە یانەكە

.

01:41 PM - 17/08/2017

  یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی زۆر نزیكبۆتەوە لەیەكلاییكردنەوەی دوو گرێبەستی گەورە لەمیركاتۆی هاوینی ئێستا، لەلێدوانێكیدا كە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە: پیپ سیگۆرای بەرێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە وتی: راستە هەمومان ئێستا هەست بەدڵتەنگی دەكەین بەهۆی لەدەستدانی جامی سوپەر، بەڵام دەبێت پشتیوانی لەیانەكە بكەین، ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد: زۆر نزیكبوونەتەوە لەئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ فیلیپ كۆتینیۆی یاریزانی لیڤەرپوڵ و عوسمان دیمبلی یاریزانی بوروسیادۆرتمۆند و راگەیاندنی ئەو دوو گرێبەستەشی لەنزیكترین كاتدا دووپاتكردەوە، بەرێوەبەری وەرزشی بلوگرانا هیچ ووردەكاریەكی زیاتری ئاشكرا نەكرد و بۆ ئەو كاتەی دواخست كە بەشێوەیەكی كۆتایی گرێبەستەكان یەكلایی دەبێتەوە، جێی باسكردنە لەدوای رۆیشتنی نەیمار داسیلڤای بەرازیلی بۆ پاریس سان جێرمان بەگرێبەستێكی پێوانەیی مێژوویی كە گەیشتە 222 ملیۆن یۆرۆ  یانەی بەرشەلۆنە  كەوتۆتە دۆخێكی ئاڵوزو خراپەوە و سەرەتای ئەم هەفتەیەش پاولینهۆی بەرازیلی لەبەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ بردە ریزەكانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە