کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فیۆرەنتینا كورەكەی سیمیۆنی بردە ریزەكانی

.

01:39 PM - 17/08/2017

  یانەی فیۆرەنتینای ئیتاڵی رایگەیاند: بەشێوەیەكی رەسمی گرێبەستیان لەگەڵ جیۆڤانی سیمیۆنی ئەرجەنتینی و كوڕی دییگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەتڵەتیكۆ مەدرید ئیمزا كردووە، گرێبەستی گواستنەوەی جیۆڤانی لەیانەی جەنەواوە بۆ فیۆرەنتینا  بۆ ماوەی 5 وەرزە و ئەو یاریزانە تا هاوینی ساڵی 2022 بەدرێسی ڤیۆلاوە یاری دەكات، ئەو هێرشبەرە لاوە تەمەن 22 ساڵە پێشتر لەریزەكانی یانەی ریڤەرپلەیتی ئەرجەنتینی یاری كردووە، پێش ئەوەی كاروانەكەی لە كیشوەری ئەوروپا لەوەرزی 2016 بۆ  2017  وە لەیانەی جەنەوای ئیتاڵیەوە دەستپێبكات بەجۆرێك لەو یانەیە بەشداری لە 31 یاریدا كردووە و 12 گۆڵی تۆماركردووە، بریارە دوای پشكنینی پزیشكی جیۆڤانی سیمیۆنی بەرەسمی ئیمزا لەسەر گرێبەستەكەی یانەی فیۆرەنتینا بكات و لەو یانەیە درێژە بەكاروانی یاریكردنی بدات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە