کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ژنێك بە تۆمەتی ناردنی كچان بۆ ڕیزەكانی داعش لە ئیسپانیا دەستگیركرا

.

03:59 PM - 07/07/2015

بە تۆمەتی ناردنی خەڵك بۆ ناو داعش, ژنێك لە ئیسپانیا دەستگیركرا. ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە: هێزەكانی پۆلیسی ئیسپانیا ژنێكی بە ڕەگەز ئیسپانیان دەستگیركرد بە تۆمەتی ناردنی كچ بۆ ناو گرووپی تیرۆریستی داعش لە سوریا. لای خۆشییەوە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: ژنە تۆمەتبارەكە لە پەیوەندییەكی ڕاستەوخۆدا بووە لەگەڵ گرووپی داعش. وتیشی: ئیسپانیا تا ئێستا 46 گومانلێكراوی بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیركردووە.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە