کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روونكردنەوەیەك لە مەحمود سەنگاویەوە

.

09:39 AM - 17/08/2017

مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك و لێپرسراوی میحوەری گەرمەسێری هێزی پێشمەرگەی كوردستان روونكردنەوەیەك لەبارەی پرۆسەی كێوماڵی سنووری گوندەكانی قایە و ئیسڵاح لەلایەن پێشمەرگەوە بڵاوكردەوە.
لە روونكردنەوەكەدا مەحمود سەنگاوی لێپرسراوی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگە رایگەیاندووە: شەوی رابردوو تیرۆریستانی داعش لە هەوڵێكی نەزۆكیاندا و بەشێوەیەكی ترسنۆكانە هەڵیان كوتاوەتە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە گوندەكانی قایە و ئیسلاح و كارگەیەكی بلۆكیان لەسەر رووباری سیروان سوتاندووە و دوو كرێكاری كارگەكەشیان رفاندووە, هەر بۆیە هێزەكانی پێشمەرگەی میحوەری گەرمەسێر بە هاوبەشی لەگەڵ هێزەكانی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان كێوماڵێكی چڕوپری ناوچەكانی دەوروبەری ئەو دوو گوندەیان دەستپێكرد.
مەحمود سەنگاوی راشیگەیاند: لە هەڵمەتەكەدا تیرۆریستێكی داعش كوژراوە و چەند چەكدارێكی تریشیان برینداركراون كە گومان دەكرێت بەمردوویی كەوتبنە ناو ئاوی رووباری سیروانەوە .
لێپرسراوی میحوەری گەرمەسێر ئاماژەی بەوەشدا: بەهۆی چروپڕی دار و درەختی ناوچەكە تا ئێستا لە كێوماڵكردن بەردەوامن و تەئكیدیكردەوە: كە رێگە نادەن تیرۆریستان ئاسایشی ناوچەكە تێك بدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە