کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەڵمەتێكی گەران و پشكنیندا لە كەركوك 3 تیرۆریستی داواكراو دەستگیركران

.

03:36 PM - 07/07/2015

لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینی هێزەكانی پۆلیسی ئامادە لە كەركوك 3 تیرۆریستی داواكراو دەستگیر دەكرێن. لەو بارەیەوە عەمید خەتاب عومەر بەرێوەبەری فەوجەكانی پۆلیسی ئامادە رایگەیاند: دوای دەستكەوتنی زانیاری ورد شەوی رابردوو لە گەرەكی عەرەفەی شاری كەركوك لە هەڵمەتێكی گەران و پشكنیندا توانرا 3 تیرۆریستی داواكرا و بە مادەی چواری تیرۆر و 2 گومان لێكراو دەستگیر بكەن. عەمید خەتاب وتیشی: هەڵمەتەكە بۆ پاراستنی ئارامی شاری كەركوك و رێگری كردنە لە كاری تیرۆریستی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە