کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نمایشكارێكی پێشووی جلوبەرگ شانبەشانی شەرڤانانی یەپەژە بەرەنگاری داعش دەبێتەوە

.

03:33 PM - 07/07/2015

نمایشكارێكی پێشووی جلوبەرگ شانبەشانی یەكینەكانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) بەرەنگاری داعش دەبێتەوە. رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی راپۆرتێكی دەربارەی تایگەر سەنی كەنەدی بڵاوكردەوە كە لەسەرەتای مانگی سێی ئەمساڵدا بە مەبەستی بەرەنگاربووەی گرووپی تیرۆریستی داعش رووی لە رۆژئاوای كوردستان كردووە و چووەتە ناو ریزەكانی یەپەژە. رۆژنامەكە ئاشكرایكرد: تایگەر سەنی تەمەن 46 ساڵ بۆ ماوەی 4 مانگ شانبەشانی یەكینەكانی پاراستنی ژنان وەك قەناس بەدەست بەرەنگاری تیرۆریستانی داعش بۆتەوە و لە ئێستاشدا بەهۆی شكانی قاچی گەڕاوەتەوە وڵاتەكەی. دەیلی مەیل ئەوەشدەخاتەڕوو: تایگەر پێش ئەوەی روو لە رۆژئاوای كوردستان بكات نمایشكاری جلوبەرگ بووە و ریكلامی بۆ چەندین كۆمپانیای ناوداری جیهانی كردووە.

163212772015_2A35D45700000578-3147862-Ar.jpg

243212772015_2A35CF0E00000578-3147862-Lo.jpg

363212772015_tiger-sun.jpg

443212772015_2A35D44B00000578-3147862-Fi.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە