کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕێوڕەسمێك بۆ پەردەلادان لەسەر وێنەی شەهید دڵشاد مستەفا بەڕێوەچوو

.

09:20 PM - 15/08/2017



بەئامادەبوونی لێپرسراوانی حزبی و حكومی و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی  لە دەروازەی ناحیەی بالیسان لە ڕێوڕەسمێكی تایبەتدا پەردە لەسەر وێنەی شەهید دڵشاد مستەفا لادرا.
لە ڕێوڕەسمەكەدا وتاری مەڵبەندی پێشمەرگە و مەڵبەندی شەشی سۆران خوێندرانەوە و دواتریش چەندین شیعر و پەخشان پێشكەشی گیانی شەهید دڵشاد كران كە سەرجەمیان باسیان لە رۆڵی قارەمانانەی شەهید دڵشاد دەكرد.
شەهید دڵشاد مستەفا حسێن لە ساڵی 1982 وەوە چەكی بەرگری كردۆتەشان و لەسەرەتایی جەنگی داعشیشەوە وەك هەزاران پێشمەرگەی تری نیشتمان لە سەنگەرەكانی پێشەوەی پارێزگاریدا بووە لە خاكی پیرۆزی كوردستان و دواجاریش شەهید دڵشاد مستەفا لە ڕۆژی 1/7/2017 لە میحوەری دوزخورماتوو شەهیدبوو.

AH5FGrWIvy8

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە