کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی روسیا پشتیوانیی خۆی بۆ خەڵكی یۆنان دووپاتكردەوە

.

03:17 PM - 07/07/2015

سەرۆكی روسیا  پشتیوانیی خۆی بۆ خەڵكی یۆنان دووپاتكردەوە. نووسینگەی رۆژنامەوانی كۆشكی كرملن لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: فلادیمێر پوتن، سەرۆكی روسیا بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە ئەلكسیس تسیبراس، سەرۆك وەزیرانی یۆنانەوە كردووە و لەسەر ئەنجامی راپرسییەكە كە زۆرینەی بە نەخێر دەنگی بۆدا، گفتوگۆیان كرد. لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، باس لە مەرجەكانی پێشكەشكردنی پشتیوانیی دارایی و پرسە هاوبەشەكانی نێوان ئەسینا و مۆسكۆ كراوە و هەردوو كۆك بوون لەسەر دۆزینەوەی باشترین رێگەچارە بۆ وەرگرتنی قەرز، لە قەرزە نێودەوڵەتییەكان. بەگوێرەی راپرسییەكە، پوتن هەر بەوەشەوە نەوەستاوە و ئەنجامی راپرسییەكەی لەگەڵ فرانسوا هۆلاندی سەرۆكی فەرەنسا باس كردووە و تیشكیشی خستووەتە سەر دۆخی داهاتووی ناوچەی یۆرۆ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە