کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزەكانی پێشمەرگە و فرۆكەكانی هاوپەیمانان پەلامارێكی داعشیان شكستپێهێنا

.

03:15 PM - 07/07/2015

هێزەكانی پێشمەرگە بە هاوكاری فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان پەلامارێكی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر شەنگال شكست پێدێنن. لەو بارەیەوە لیوا شەفیق فەرماندەی لیوای 111ی هێزی پێشمەرگە رایگەیاند: تیرۆریستانی داعش ویستیان بە شۆفڵێكی بۆمبرێژكراوە هێرش بكەنە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگە لە شەنگال، بەڵام لەلایەن فرۆكە جەنگیەكانی هاوپەیمانانەوە شۆفڵەكە بە سەرجەم سەرنشینەكانییەوە سوتێنرا و شكست بەو پیلانەی تیرۆریستان هێنرا. لیوا شەفیق وتیشی: دواتر تیرۆریستان هێرشێكی تریان ئەنجامداوە، بەڵام لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە بەتوندی وەڵامیان درایەوە و زەرەر و زیانێكی زۆریان بە تیرۆریستان گەیاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە