کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وادەی دەستپێكردنی یاریەكانی لالیگا دیاریكرا

.

02:12 PM - 07/07/2015

 یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا بە شێوەیەكی فەرمی وادەی دەستپێكردنی وەرزی نوێی یاریەكانی لالیگای دیاریكرد كە لە رۆژانی 22 و 23 ی مانگی داهاتوو دەبێت. یاریەكانیش هاوشێوەی ساڵانی پێشوو بە سیستەمی خول بەرێوەدەچێت و لە 20 یانە پێكدێت كە 38 هەفتە لە خۆ دەگرێت. یاریەكانیش بە دوو جەولە ئەنجام دەدرێت كە جەولەی دووەم هاوشێوەی یەكەم دەستپێدەكاتەوە و یاری گەرانەوە دەبێت. تا ئێستاش ئەو یەكێتیە تیروپشكی یاریەكانی ئاشكرانەكردوە و لە چەند رۆژی داهاتوو خشتەی یاریەكان دیاری دەكرێت، جێی باسە لە وەرزی  رابردوودا بەرشەلۆنە توانی نازناوی لالیگا بەدەست بهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە