کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رامۆس ئامادەیە بچێتە مانچستەر یونایتد

.

02:11 PM - 07/07/2015

 تا دێت هەواڵی رۆشتنی سێرجیۆ لە رامۆس لە ریاڵ مەدرید زیاد دەكات و ئەو یاریزانەش ئامادەیی نیشانداوە بە چوونی بۆ مانچستەر یونایتد، رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە: گرژییەكانی سێرجیۆ رامۆس و پێرێزی سەرۆكی ریاڵ مەدرید روو لە زیادبوونە و ئەو یاریزانە سورە لەسەر جێهێشتنی یانەكەی و داواكەی مان یونایتدی پەسەند كردووە بۆ چوونە ئەو یانە ئینگلیزیە و چاوەرێی بریاری كۆتایی یانەكەیەتی، ئاماژەی بەوەشداوە: مان یونایتد ئامادەیی نیشانداوە هەفتانە 150 ملیۆن یۆرۆ بداتە ئەو یاریزانە و بری 40 ملیۆن پاوەندیش دەداتە مێرنگی بەرامبەر گواستنەوەی ئەو بەرگریكارە، پێشدەچێت بەر لە دەستپێكردنی یاریەكانی وەرزی نوێ‌ سێرجیۆ رامۆس ریاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت و لە لالیگاوە رووبكاتەپریمەرلیگ.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە