کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆران كۆبۆوە

.

10:05 PM - 12/08/2017

لەدوای كۆتاییهێنان بەكۆبونەوەكەیان، جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان بەیاننامەیەكیان لەسەر هەڵوێستی بزوتنەوەكەیان بەرامبەر كۆی پرسەكانی ئەمڕۆی هەرێم بڵاوكردەوە. لەبەیاننامەكەدا رایگەیاند:جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان داوا دەكات  شەفافیەت لە داهاتی نەوت بكرێت و بژێوی هاوڵاتیانیش باشتر بكرێت. ئاماژەشی بەوەكردووە لەكۆبونەوەكەیاندا  داوایانكردووە ئەنجامدانی ریفراندۆم دوابخرێت بەو هۆیەی ئەو پرۆسەیە پێویستی بە زەمینەسازی یاسایی هەیە , داواشیانكرد" پەرلەمانی كوردستان كارابكرێتەوە و تا بەرێگای یاسایی و لەپەرلەمانەوە بڕیاڕ لە ئەنجامدانی ریفراندۆم بدرێت و رێوشوێنە یاساییەكانی و وادەی ئەنجامدانی دیاری بكات. سەبارەت بە دانوستانی نێوان لایەنە سیاسییەكانیش، جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوی گۆڕان دانوستانی نێوان لایەنە سیاسییەكانی بە بژاردەیەكی گونجاو زانیوە بۆ دەربارزكردنی هەرێم لەو قەیرانانەی تێیكەوتووە

MSBRp6DoVho

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە