کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران لە هەناردەكردنی ماسی سەلەمون و كافیاردا پلەی یەكەم بەدەستدێنێت

.

09:32 PM - 12/08/2017

وەزارەتی كشتوكاڵی ئێران ئاشكرایكرد: كە ئەمساڵ توانیویانە پەرەی زیاتر بە بەخێوكردن و زیادكردنی بەرهەمی ماسی سەلەمون و جۆرەكانی تر بدەن و لە بەهەمهێنانی كافیارو هەناردەكردنیشیدا پلەی یەكەم بەدەست بهێنن. لەوبارەیەشەوە حەسەن ساڵحی یاریدەدەری وەزیری كشتوكاڵی ئێران رایگەیاند: كە تاوەكو مانگی ئاداری ئەمساڵ قەبارەی بەرهەمهێنانی ئێران لە سەرجەم جۆرەكانی ماسی گەیشتۆتە ملیۆنێك و 500 هەزار تەن و ئەوەش لەسەر ئاستی هەرێمیایەتی و ناوچەكە بەپلەی یەكەم دێت. هەروەك قەبارەی هەناردەكانی ئێران لەماوەی ساڵی رابردوودا گەیشتۆتە 120 هەزار تەن كە داهاتەكەی 412 ملیۆن دۆلاربووەو لەگەڵیشدا هەناردەی ماسی جۆری سەلەمون 10 هەزار تەن بووەو كە هەوڵ دەدرێت بۆ ساڵی داهاتوو برەكەی بۆ 30 هەزار تەن بەرز بكرێتەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە