کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەندەن:لەگەڵ ئەمریكا كاردەكەیەن بۆ چارەسەركردنی كێشەی كۆریای باكور

.

08:42 PM - 12/08/2017

بەریتانیا رایدەگەیەنێت لەگەڵ ئەمریكا پێكەوە كاردەكەن بۆ چارەسەركردنی قەیرانی كۆریای باكور بەرێگاچارەی دیبلۆماسی. بۆریس جۆنسون وەزیری دەرەوەی بەریتانیا رایگەیاند: لەگەڵ ئەمریكا و هاوبەشەكانیان پێكەوە كاردەكەن بەئامانجی چارەسەركردنی قەیرانی كۆریای باكور بە رێگاچارەی دیبلۆماسییانە. وتیشی: دەسەڵاتدارانی كۆریای باكور هۆكاری سەرهەڵدانی ئەو قەیرانەن و هەرئەوانیش دەبێت چاكی بكەنەوە. رونیشیكردەوە، كۆمەڵی نێودەوڵەتی كۆدەنگن لەسەر گەرەنتیدان لەپێناو راگرتنی كارە دوژمنكارییەكانی كۆریای باكور

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە