کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مێركڵ ئامادەیی دەربڕی بۆ پێشوازیكردن لەكۆچبەری دیكە

.

08:30 PM - 12/08/2017

راوێژكاری ئەڵمانیا ئامادەیی دەربڕی بۆ پێشوازیكردن لەژمارەیەك كۆچبەری تری سوری. رۆژنامەی فایننشاڵ تایمزی بەریتانی بڵاویكردەوە ئەنگیڵا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا ئامادەیی دەبڕیوە بۆ پێشوازیكردن لەژمارەیەكی تری كۆچبەری سوری لەوڵاتەكەی و رایگەیاندووە: ئەڵمانیا ئامادەیە بۆ وەرگرتنی ئەو پشكی كۆچبەرانەی بۆی دیاری دەكرێت.بەپێی زانیارییەكانی ئەو رۆژنامەیە ئەنگیڵا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا پێشوازی كردووە لەپلانی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ دووبارە نیشتەجێكردنەوەی ژمارەیەك كۆچبەری تری سوری لەوڵاتانی یەكێتی ئەوروپادا و ئاماژەی بەوەكردووە وەرگرتنی 40 هەزار كۆچبەری تر نابێتە هۆی دروستبوونی بارگرانی بۆ كیشوەری ئەوروپا كەژمارەی دانیشتووانەكەی 500 ملیۆن كەسە. ئەو لێدوانە لەدوای ئەوەدێت فیلیبو گراندی كۆمسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بەرێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكان ئاشكرایكردبوو لەپلانیاندایە بەرنامەی نیشتەجێكردنەوەی كۆچبەرانی سوری لەئەوروپا درێژبكەنەوە و ئەو ژمارەیەش لەساڵی داهاتووە بگاتە 40 هەزار كۆچبەر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە