کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمەڵەی داكۆكی لەمافی كرێنشینان بەیاننامەیەك بڵاو دەكاتەوە

.

08:03 PM - 12/08/2017

لەبەرامبەر قەیرانی دارایی هەرێم و ئەو دۆخە ئابوری و داراییەی رووی لە هاوڵاتیان و كرێنشینان كردوە  كۆمەڵەی داكۆكی لە مافی كرێنشینان بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوەو تیایدا داوا لە حكومەت و لایەنە پەیوەندارەكان دەكات هەرچی زوە ئاورلە دۆخی ژیان و گوزەرانی كرینشینان بدەنەوەو ئەو ئاستەنگانەش چارەسەر بكەن كەتاوەكو ئێستا گرفتیان بۆ دابەشكردنی یەكەی نیشتەجێبوون بەسەریاندا دروستكردوە. لەلێدوانێكیشدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان ( عوسمان قەرەداغی) سەرۆكی لقی سلێمانی كۆمەڵەی داكۆكی لەمافی كرێنشینان رایگەیاند: ئەو دۆخە داراییەی رووی لە هەرێم كردوە زیاد لە هەرچینێك تەنگی بە كرێنشینان هەڵچنیوەو بەوهۆیەشەوە تائێستا چەندین حاڵەتی ناخۆش و نەخوازراو روویانداو كریگەریشی بۆ سەر باری كۆمەڵایەتی كرێنشینانیش دروستكردوە. وتیشی: داوادەكەین لەو شوقەو یەكە نیشتەجێبوانەی تائێستا بۆ كرێنشینان دروستكراون بەسەریاندا دابەش نەكراوە  كێشەكانیان بۆ چارەسەر بكەن و بەزوویی بدرێنە كرێنشینان.

jmpx0s2d1rA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە