کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بە بڕی ٧ ملیار یۆرۆ ئەڵمانیا بەشداری دەکات لە دروستکردنی ١٠٠٠ تانکی شەڕکەر بۆتورکیا

.

06:28 PM - 12/08/2017

سایتەی دۆیتشەڤیللەی ئەلمانی بەپشت بەستن بەڕاپۆرتیکی گۆڤاری"فوکس"ی ئەڵمانی کەڕۆژی هەینی ١١ی ئابی ٢٠١٧ بلاویکردۆتەوە پرۆژەی دروستکردنی هەزار تانک بۆ تورکیا بەبری ٧ ملیار کەپیشتر ڕاگەیندرابوو گوایە ڕاوەستاوە ڕاست نیەو ئەو پرۆژەیە دەەستبەکارە..!!گۆڤارەکە نوسیویەتی هەموو بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن ڕاوەستانی ئەو پرۆژەیە ڕاست نیەو پرۆژەکە دەەستیپێکردووە..ئەم پرۆژەیە کۆمپانیای هاوبەشی"بی.ئێم .سی"سەرپەرشتی دەکات وگەورە کۆمپانیای"ڕاینمیتال"ی ئەلمانی دروستکردنی چەک  بەرێژەی لەسەدا ٤٠% بەشداری تیاکردووەو وڵاتی قەتەریش پشکی لەو کۆمپانیا ئەڵمانیەدا هەیە..جگەلە دوکۆمپانیای تورکی و مالیزی..هەمانکات گۆڤاری "شتێرن"ی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەداوە ئەو کۆمپانیا هاوبەشە کەبارەگاکەی لەئەنقەرەیە بەپراکتیک  بەشێوەیەکی نهێنی دەستیکردووە بەجیبەجێکردنی ئەو پرۆژەیەو وەک ئەو گۆڤارە نوسیویەتی لەسەر ئەو کۆمپانیایە نوسراوە "وینەگرتن و ڤیدیۆو تۆماری دەنگی لەناوهەرسێ قاتی کۆمپانیاکەدا قەدەغەیە"! ئەم پرۆژەیە لەشوباتی ڕابردودا چەندین دەرفەتی کاری ڕاگەیاندبوو..کۆمپانیای"ڕاینمیتال"لەمانگی ئاداری ڕابردودا ڕایگەیاندبوو کۆمپانیای هاوبەشی تورکی خوازیارە تانکی شەڕکەر بەناوی"ئالتای"دروست بکات..ئەمە لەکاتیکدا کەتورکیا داوای لەکۆمپانیای"بی.ئێم.سی"وچەند کۆمپانیایەکیتر کردبوو پرۆپۆزەڵی دروستکردنی دەبابەی"ئالتای" بۆتورکیا پێشکەش بکەن.. لای خۆشیەوە کۆمپانیای"ڕاینمیتاڵ"ئەوەی ڕەتکردەوە لەسەر ئەم مەسەلەیە قسەبکات و نەڕاینمیتاڵ نەکۆمپانیای بی.ئیم.سی بەهۆکاری قەدەغەکردنی لێدوان و وێنەگرتن ئامادەنەبون لەسەر ئەمە قسەیەک بکەن..گۆڤاری"فوکس"ئاشکرای دەکات حکومەتی فیدرالی ئەڵمانیا بەرلەوەی بەفەرمی لەئاداری ڕابردودا دان بەوەدا بنێت لەو پرۆژەیە ئاگاداربووە وەک دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەڵێن ئاگاداری پلانی دامەزراندنی ئەو کارگەیەبووە بۆ بەرهێنانی تانک و دەبابە..!!ئەمە لەکاتێکدا کەگۆڤاری"ڤوکس"لەڕێگەی تۆری"ڕیدیکاتسیۆن دۆیتشلاند"ئاشکرایکرد بریکاری وەزیری ئابوری  ئەڵمانی "ماتیاس ماشنینگ"لەوەڵامی داوایەکی پارتی چەپەکانی ئەڵمانیا بەدوری نەزانیوە لەرێگەی پەیوەندیە پەیوەندیدارەکانەوە قسە لەسەر دامەزراندنی پرۆژەیەکی لەو جۆرە کرابێ..!! ئەم پرۆژەیە  لەکاتی خۆیدا لەبەرلینی ئەڵمانیا نارەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێناو داواکرا ئەلمانیا ئەردۆگان پڕچەک نەکات.
شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

 

3231151282017_39957652_403.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە