کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حاكم قادر لە شاری سلێمانی لەگەڵ ژمارەیەك لە دەرچوانی تواناسازی كۆبۆوە

.

02:33 PM - 12/08/2017



حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی بەئامادەبوونی دكتۆر رێواز فایەق ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی لەگەڵ ژمارەیەك لە دەرچوانی تواناسازی كۆبۆوە و لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا، نوێنەرانی دەرچوانی پرۆسەی تواناسازی راپۆرتی زارەكیان لەبارەی داواكاری ‌و كێشەكانیان خستەڕوو، داوایان كرد هەوڵی چارەسەری كێشە  رەوا و یاساییەكانیان بدرێت , لای خۆیەوە حاكم قادر حەمەجان رایگەیاند گرنگیدان بە خوێندنی باڵاو پەروەردەو گۆڕینی فەلسەفەی خوێندن و پەرەپێدانی ناوەندەكانی خوێندن، هەمیشە یەكێك بووە لەئامانجەكانی یەكێتی , وتیشی ئێستا سەردەمی جیاكردنەوەی پسپۆرییەكان‌و دابەشكردنی ئەركەكانە بەپێی شارەزایی‌و دانانی كەسی شیاو لە شوێنی شیاوە، بەپێی مەرجە یاساییەكان, تەئكیدیشیكردەوە یەكێتی نوێنەرەكانی ناردۆتە حكومەت بۆ خزمەتكردنی خەڵك و چارەسەركردنی كێشەكانیان و ئاماژەی بەو هەوڵاناشدا پێشتر ئەنجامیان داوە، بۆ چارەسەركردنی كێشەی خوێندكارانی تواناسازی ‌و راشیگەیاند لەهەوڵەكانیان بەردەوام دەبن بۆ ئەو مەبەستە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە