کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

یاری ئەفسانەكان لەخاكی عیراق ئەنجام دەدرێت

.

12:28 PM - 12/08/2017


 بریارە  لە سەرەتای مانگی داهاتوو بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە ئەفسانەی تۆپی پێ جیهان  لە خاكی عیراق یاری ئەفسانەكان ئەنجام بدرێت  بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتی وەرزش و لاوان رۆژی دووشەممەی داهاتوو كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی تایبەت بەو یاریە ساز دەكەن  كە تیایدا روبەروی ئەفسانەكان دەبنەوە بە بەشداری كردنی كریسپۆی یاریزانی پێشوی ئەرجەنتینی و ریڤاڵدۆی بەرازیلی و دیگۆی پورتوگالی  عەلی عەتوان ئەندامێكی لیژنەی رێكخەری یاریەكە لەلێدوانێكیدا بۆ سایتی وەرزشی كورە ئاشكرای كرد : كۆمپانیای گواستنەوەی تەلەفزیۆنی پاسپۆرتی یاریزانەكانی پێشوی گەیاندۆتە وەزارەتی وەرزش و لاوان بۆ تەواو كردنی كاروباری هاتنە ناوەوەیان بۆ خاكی عیراق و بریارە رۆژی دووشەممەش لە شاری بەسرە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجام بدرێت  یاری ئەفسانەكان كە وا بریارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت نامەیەكی گەورەیە بۆ سەرتاسەری جیهان كە گوزارشتە بۆ خۆشەویستی تۆپی پێ لە وڵاتی عیراق و بونی ئەمن ئاسایش لەو وڵاتە بە تایبەت كە یاریزانە دیار و گەورەكانی تۆپی پێ لەسەر یاریگای بەسرە ئامادە دەبن  لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكە ئەستێرەكانی پێشوی هەڵبژاردەی عیراق ئامادە دەبن لە نێویاندا یونس محمود و نور سەبری  
 
 
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە