کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نیس بەرامبەر بە تروا شكستی هێنا

.

12:26 PM - 12/08/2017


 ركابەرییەكانی هەفتەی دووەمی خولی یانەكانی فەڕەنسا دەستیان پێكرد و لە یەكەم رووبەروو بوونەوەی ئەو هەفتەیەشدا  نیس لە یاریگای خۆی رووبەرووی تروا بۆوە  لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی هەردوو یانە لە تۆماركردنی گۆڵ سەركەوتوو نەبوون و ئەو گێمەش بە بێ گۆڵ تەواو بوو  لەگەڵ دەست پێكردنی گێمی دووەم  یارییەكە بەهێزیەكی زۆری بەخۆوە بینی و هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەی 51 دا ئاداما نیانی توانی گۆڵی پێشكەوتنی یانەی تروا تۆمار بكات  بەڵام خۆشی ئەو گۆڵە زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 63 دا حەسەن پیلیا بە لێدانی سزا گۆڵی یەكەمی یانەی نیسی خاوەن یاریگای تۆمار كرد و ئەنجامەكەی هاوسەنگ كردەوە  دوا بە دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی هەردوو یانە فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یەكتر  تا لە دەقیقەی 85 دا سەیفەدین خاوی گۆڵی پێشكەوتنی یانەی میوانی تۆمار كرد  لە كۆتایشدا یانەی تروا بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یانەی نیسی دووچاری شكست كرد .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە