مەكتەبی سیاسیی ی.ن.ك فەرهاد سەنگاوی لە ڕیزەكانی یەكێتیی وەدەرنا

.

16081 جار بینراوە

8/10/2017 -



مافی چارەنوس‌و ریفراندۆم‌و سەربەخۆیی، ستراتیژی نەگۆڕی یەكێتی بون‌و هەن. بڕیارەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی‌و مەكتەبی سیاسی؛ نەخشەرێگای یەكێتی؛ رێكەوتنامەی یەكێتی‌و گۆڕان..تاد، هەمویان جەخت لەم ستراتیژەی مافی چارەنوس‌و ریفراندۆم دەكەنەوە. بۆیە، لادان‌و بادان لەم بڕیارە، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، توندترین سزای حزبی لەسەرە.
لەم رۆژانەدا بێژەرێكی شاخ، بەناوی (فەرهاد سەنگاوی) كە بەهۆی لیستی یەكێتیەوە، كاندید كراوە بۆ پەرلەمان، لەشارۆچكەی سەنگاوی كوردپەروەری خۆیدا، سەرەڕای سیاسەتی لیستبازی‌و گوتارسازی، تەنهاوتەنها (23) دەنگی هێناوە. باقی دەنگەكانی لەكوردستاندا یەكێتی بۆی دابینكردووە؛ ئەم زاتە، لەدوای راپەڕینەوە بەردەوام دەڵێ‌: "باشترین هەل بۆ كورد هەڵكەوتووە، بۆ سەربەخۆیی، بەڵام سەركردایەتی سیاسی كوردستان ناوێرن بڕیاری سەربەخۆیی بدەن".. كەچی، كاتێك سەركردایەتی سیاسی كوردستان، بڕیاری ریفراندۆم دەدات، دەچێتە ریزی كامپینی (نەخێر لەئێستادا بۆ ریفراندۆم). ئەم سیاسەتەش، سەراپا دژی بیروباوەڕی یەكێتی‌و پرۆگرامەكەیەتی، بۆیە، مەكتەبی سیاسی لەكۆبونەوەی ئێوارەی (9/8/2017) بڕیاری داوە لەریزی یەكێتی وەدەری بنێ‌‌و كە پەرلەمانی كوردستانیش ئاساییكرایەوە، پەیگیری دەكرێ‌ پشتبەندی پەرلەمانی لێبسەندرێتەوە، هەرچیشی بەهۆی یەكێتیەوە دەستكەوتبێ‌، لەرێی یاساییەوە، هەوڵی گێڕانەوەی بۆ یەكێتی دەدرێ‌.


راگەیاندنی
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
10/8/2017

زۆرترین خوێنراو

ڤیدیۆکەت بنێرە
  • ئەتوانن ئەم جۆرە ڤیدیۆیانە بنێرن


  •  
     
     
     
     
     
زانستی
مەرج و ڕێنماییەکانی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2017 _ 2018

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەنێت: لە ئەمڕۆوە (١٥/٨) داواکاری بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان بەسیستمی ڕاستەوخۆی زانکۆی لە (٣٧٧) بەش و کۆلێژی زانکۆ و پەیمانگەکانی زیاتر