کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئۆباما: بەردەوام دەبین لە هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگە

.

11:25 AM - 07/07/2015

باراك ئۆباما سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند: لە هاوكاریكردنی هێزی پێشمەرگە و هێزەكانی ئەمنییەكانی تر بەردەوام دەبین. لە میانی وتاری ساڵانەی خۆی دەربارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا, ئۆباما رایگەیاند: بەمەبەستی لاوازكردن و شكستپێهێنانی داعش هێرشەكانمان بۆ سەر مۆڵگە و سەرچاوە داراییەكانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە عیراق و سوریا چڕ دەكەینەوە. لە بەشێكیتری وتارەكەیدا ئۆباما رایگەیاند: لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی زیاتر لە 5 هەزار هێرشی ئاسمانیان بۆسەر بنكەو بارەگاكانی داعش ئەنجامداوە و توانیویانە گورزی كوشندە لەو گرووپە بوەشێنن بەهاوكاری پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی تر، هەر بۆیە بەمەبەستی كۆتایی پێهێنانی داعش بەردەوام دەبین لە هاوكاریكردنی ئەو هێزانەی لەسەر زەوی بەرەنگاری داعش دەبنەوە. سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رەتیكردەوە وڵاتەكەی هێز رەوانەی سوریا بكات، بەڵام وتی: هاوكاری و پاڵپشتی گرووپە ئۆپۆزسیۆنە میانەڕەوەكانی ئەو وڵاتە دەكەین.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە