کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیماد ئەحمەد : بەرژەوەندی گەل لە كوێ بێت یەكێتی لەوێیە

.

03:15 PM - 06/07/2015

پێشنیوەرۆی ئەمرۆ 6/7/2015 بە سەرپەرشتی كۆسرەت رەسول عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی بۆ تاوتوێكردنی پێشنیاری پارتی بۆ تێپەراندنی قەیرانەكان و هەڵٍسەنگاندنی بارودۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەكە كۆبوەوە
دوابەدوای كۆبونەوەكە عیماد ئەحمەد ووتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەسەر تەورەكانی كۆبونەی مەكتەبی سیاسی زانیاری دایە رۆژنامەنووسان ووتی لەبەر رۆشنایی پێشهات و روداوەكان لەسەر ئاستی كوردستانی و عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەراست و جەنگی روبەرووبونەوەی داعش  مەكتەبی سیاسی هەڵوێستەی كرد و بەو پەری هەستكردن بە لێپرسراوێتی مێژووی , نیشتیمانی , یەكریزی لایەنەكان , گەیشتن بە سازان , خۆ ئامادەكردن بۆ ئەگەرەكان بەوردی باودۆخەكەی هەڵسەنگاند و تێروانینەكان خرانەروو بۆ خۆئامادەكردن بۆ هەر ئەگەرێك
ووتیشی : مەكتەبی سیاسی .بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی سیاسی و ئیداری و ئابوری هەرێم و ژیان و بژێوی خەڵك , سوربونی خۆی لەسەر سیاتەكانی تەكیدكردەوە بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەكانی بۆ گەیشتن بە سازانی سیاسی و نیشتمانی  لە بەرامبەر هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم و دەستور و  چارەسەركردنی گرفت و قەیرانەكانی هەرێم  , ئەویش بە لێك تێگەیشتن و گفتوگۆ لایەنە كان دێتە دی
عیماد ئەحمەد رونشیكردەوە  مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆبونەوەكەدا بریاریداوەتەوە وەك هەمیشە درێژەپێدەری  پرەنسیپەكانی خۆی بێت ٍو هەموو هەوڵێك بدات بۆ زیاتر خزمەتكردنی گەلەكەمان و بەرژەوەندی گەلیش لە كوێبێت یەكێتی لەوێ دەبێت ٍ

لەبارەی هەوڵەكانی یەكێتی بۆ هێنانە كایە سازان و تێپەراندنی قەیرانەكان وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند یەكێتی بەردەوام دەبێت لە سەردانیكردنی لایەنەكان و پێشوازیش لە هەر لایەنێك دەكەین كە سەردانمان بكات بۆ ئەوەی پێكەوە چارەسەری نیشتمانی و گونجاو بۆ گرفتەكان بدۆزینەوە ئەم دۆخەش بە قازانجی گەلەكەمان تێپەرێنین 
رونیشیكردەوە بارودۆخی نەتەوەی كورد لە روەیەكەوە مەترسی لەسەرەو لە دیوێكیشەوە ئایندەیەكی گەشمان لە پێشە  بۆیەٍ یەكێتی دەیەوێت دیوە گەشەكەی بە قازانجی نەتەوەیی بشكێنێتەوە هەر بریارێكیش بدرێت هەر لەو چوارچێوەیەدا بێت بۆیە  یەكێتی بۆ تەوای پرسەكان و هەر ئەگەرێك  بریار و سیناریۆی  خۆی دەبێت  و خۆی ئامادەكردوە تا بارودۆخەكە بەكەینە دەرفەتێك كە هاوتەریب بێت لەگەڵ  دۆخی  كورد و گۆرانكاریەكان  و پێشخستنی حكومرانیەكەمان
 
ٍ

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە