کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لاهوری شێخ جەنگی سەردانی عومەری سەید عەلی دەكات

.

10:11 PM - 09/08/2017

لاهوری شێخ جەنگی سەردانی عومەری سەید عەلی دەكات .
لاهوری شێخ جەنگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری هەرێم بەمەبەستی پیرۆزبایی لە رێكخەری نوێی گشتی بزوتنەوەی گۆران سەردانی عومەری سەید عەلی كرد و لەدیدارێكیدا هیوای سەركەوتنی بۆ رێكخەری نوێ و هەڤاڵەكانی لە كارەنوێیەكەیاندا خواست .
هەر لە دیدارەكەدا هەردوولا بیروڕایان دەربارەی پرسە سیاسی و ئابوورییەكانی هەرێم و ئەو پێشهاتانەی روویان لەناوچەكە كردووە ئاڵوگۆركرد, تەئكیدیشیان لەوەكردەوە: كە لە پێناو بەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و بەدیهێنانی سیستمێكی سیاسی تەندروست و شەفاف خاڵەكانی رێكەوتننامەی یەكێتی و بزوتنەوەی گۆران جێ‌ بەجێ‌ بكرێت، هەروەها كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان وەك دامەزراوەیەكی یاسایی هەرێم تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو.

531019982017_20638569_1586685401402743_4.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە