.
09:31 PM - 08/08/2017
ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ سێشه‌ممه 8/8/2017 كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازی كرد له میگێل جۆنیۆر مه‌گالهایس باڵیۆزی به‌رازیل له عیراق.
له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی به‌خێرهاتنی باڵیۆزی به‌رازیلی كرد‌و هیوای خواست به‌رده‌وام بێ له سه‌ردانه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان و هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌رِ به‌مه‌به‌ستی به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌رازیل و هه‌رێمی كوردستان.
لای خۆیه‌وه باڵیۆزی به‌رازیل له‌عیراق سه‌رسامی خۆی به هه‌رێمی كوردستان و ئاستی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوان پێكهاته‌و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان ده‌ربرِی و پاڵپشتی و پشتیوانی ولاَته‌كه‌شی بۆ گه‌لی كوردستان دووپات كرده‌وه.
ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه گفتوگۆ كردن بوو له باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، په‌یوه‌ست به‌م باسه كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی رایگه‌یاند كه گه‌لی كورد مافی خۆیه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه داوای مافه ره‌واكانی خۆی بكات".
جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی وتیشی"ئومێدمانه‌و چاوه‌رِوانین له ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌ممان له داهاتوودا دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانمان هاوكار و پاڵپشتمان بن".
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له نزیكترین ده‌رفه‌تدا پاڵپشتێكی گه‌وره‌ی یاسایی ده‌بێ بۆ گه‌لی كورد و هاوكار ده‌بێ له زووتر گه‌یشتنی كورد به مافه‌كانی خۆی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە