کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان

.

08:49 PM - 08/08/2017



لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا هەریەك لە مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و نێچیرڤان  بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی ئاماژەیان بە ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە كرد و لای خۆشییەوە مەلا بەختیار رایگەیاند: كە لە چەند رۆژی داهاتوودا دوا هەڵوێستەكان لەبارەی پەرلەمانەوە دەخرێتەڕوو، ووتیشی: لەگەڵ ریفراندۆم و سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانن، مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەشكرد كە، رێككەوتنی نوێ لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەن  و  دەبێت خەبات بكەن بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە بەدینەهاتووانەی رێكەوتننامەی ستراتیجی نێوان یەكێتی و پارتی.
 هەروەها نێچیرڤان بارزانی-یش  لە كۆنفرانسە رۆژنامەوانییەكەدا ووتی: كۆبوونەوەیان لەگەڵ یەكێتی زۆر گرنگ بوو، بڕیاریانددا رێككەوتنێكی نوێ لەگەڵ یەكێتی بنوسنەوە، بڕیاری ریفراندۆم  وەك خۆیەتی هیچ ئەگەرێك نیە بۆ دواخستنی لەوادەی خۆیدا.

t6LAiPE8MI0

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە