کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حاكم قادر حەمەجان لەگەڵ ستافی رێكخراوی لاوانی سۆسیال دیموكراتی كورد كۆبوەوە

.

05:40 PM - 08/08/2017

  سەرلەبەیانی ئەمرۆ (8/8/2017) حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ ستافی رێكخراوی لاوانی سۆسیال دیموكراتی كورد كۆبوەوە.

    كارگێڕی مەكتەبی سیاسی لەسەرەتای ووتەكانیدا ئاماژەی بەوەدا، یەكێتی پشتیوانی لە رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی دەكات‌و وەك پێویستیەكی گرنگی ئەزموونی دیموكراسی لێاندەروانێت.

   حاكم قادر حەمەجان دووپاتیشی كردەوە خوازیارین پرسی ڕەوای گەلی كوردستان بەرێگاچارەی ئاشتیانە چارەسەر بكرێ‌‌و مافی چارەنوس-یش وەك باشترین شێوازی خەبات دەزانین بۆ بڕیاردان لەچارەنوسی گەلی كوردستان بەرەو سەربەخۆیی.

  هەروەك جەختیشی كردەوە، پێویستە بەرژەوەندی تەسكی حزبایەتی و تایبەت لەپێناو گەلی كوردستان و پرسە نیشتمانی و نەتەوەیی و چارەنوسسازەكاندا وەلا بنێین و بەرژەوەندی باڵای گەلی كوردستان لەبەرچاو بگرین، بۆئەم مەبەستە هەوڵی جدی بدەین بۆ یەكڕیزی لایەنەسیاسیەكان و یەكڕیزی گەلی كوردستان بۆ خۆئامادەكردن بۆ هەر ئەگەرێك كە روبەڕووی گەل ببێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە هەموو ئەگەرەكان بخرێنە چوارچێوەی بەرژەوەندی ستراتیجی نیشتمانیەوە. 

داواشیلێكردن كەلاوان و گەنجان پێویستە رۆڵی خۆیان ببینن بۆ هێنانەدی مافی چارەنووس بەرەو سەربەخویی. 

 لەبارەی داواكاری هاوڵاتیان بۆ باشتركردنی گوزەرانیانەوە، دووپاتیكردەوە داوای خەڵكی كوردستان بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان‌و بژێوی ‌و كەمكردنەوەی رێژەی بێكاری ڕەوان. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە