کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حاكم قادر: پەكخستنی پەرلەمان هەنگاوێكی نایاسایی‌و نادیموكراسی‌و ناسیاسی بوو

.

05:27 PM - 08/08/2017

    حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند دوو ساڵە بەهۆی پەكخستنی پەرلەمانەوە، پرۆسەی یاسادانان‌و چاودێری كردنی كاروبارەكانی حكومەت راوەستاوە، بەمەش كوردستان زیانی گەورەی كردووە.

 هەروەك راشیگەیاند پەكخستنی پەرلەمان هەنگاوێكی نایاسایی‌و نادیموكراسی‌و ناسیاسی بوو، لەسەرەتای سەرهەڵدانی كێشەكانەوە تائێستا یەكێتی هەوڵی چارەسەركردنی كێشەكان‌و رێكخستنەوەی نێوماڵی كوردستان دەدات. 

  ئەم ووتانەی حاكم قادر حەمەجان لەمیانەی پێشوازی كردنی هات، لە ستافی بەرێوەبردنی رێكخراوی (دی  دی ئۆ بۆ) بۆ پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان، كە پاشنیوەرۆی ئەمرۆ (8/8/2017) لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لەسلێمانی بەرێوەچوو. 

 كارگێڕی مەكتەبی سیاسی روونی كردەوە، رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی دەتوانن لەبوارە جیاجیاكاندا خزمەتی كوردەواری بكەن‌و بەشداربن لەپەرەپێدانی دیموكراسی لەكوردستاندا. 

  لەبارەی دۆخی گوزەرانی خەڵكیشەوە رایگەیاند هاوڵاتیانی كوردستان لەدۆخێكی خراپدان‌و پێویستە حكومەتی هەرێم چارەسەری بەپەڵە بۆ باشتركردنی گوزەرانی هاوڵاتیان‌و خزمەتگوزارییە سەرەكیەكان بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە