کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزەكانی دژە تێرۆرو پێشمەرگە سێ‌ پەلاماری تێرۆریستانی داعش لەباشوری كەركوك تێكدەشێنن

.

02:03 PM - 06/07/2015

دوای ئەوەی شەوی رابردوو تێرۆریستانی داعش بەنیاز بوون سەنگەرەكانی پێشمەرگە لەباشوری كەركوك ببەزێنن، بەڵام لەلایەن هێزەكانی دژە تێرۆرو پێشمەرگەوە بەتوندی بەرپەرچیان دراوەتەوەو گورزی كەمەر شكێنیان لێوەشاندوون، فەرماندەیەكیش بەگەلی كوردستانی رایگەیاند: هێزەكانی دژە تێرۆر و پێشمەرگە گوندی موڕەیان لەتێرۆریستان پاككردۆتەوە، هاوكات وەستا رەسوڵ فەرماندەی پێشمەرگە لەمیحوەری باشوری كەركوك راگەیاند: تێرۆریستانی داعش گورزی كوشندەیان لێوەشێندراوەو دەیان لاشەی تێرۆریستان لەبەردەستی هێزەكانی دژە تێرۆرو پێشمەرگەدایە.
پەیامنێرمان ئەوەی پێ راگەیاندین ئێستا هێزەكانی دژە تێرۆرو پێشمەرگە كۆنترۆڵی تەواوی ئەو ناوچەیانەیان كردووە كە تێرۆریستانی داعش پەلاماریان دابوو.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە