کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شەڕڤانێكی بە رەگەز ئەمریكی باس لە رۆڵی یەكێتی لە هاوكاریكردنی شەرەڤانان دەكات

.

10:10 PM - 05/07/2015

شەڕڤانێكی بەرەگەز ئەمریكی رۆڵی یەكێتی لە هاوكاریكردنی شەڕڤانان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستاندا بەرز دەنرخێنێت. لەمیانەی سیمینارێكدا لە شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سوید بۆ جۆردن ماتسۆن ناسراوە بە هەڤاڵ سەردار كە بەڕەگەز ئەمریكییە و نزیكەی ساڵێكە لەناو ریزەكانی  یەپەگە  دژ بە داعش  و بەرگری لە خاكی پیرۆزی كوردستان دەجەنگێت. لەو سیمینارەدا كە  ئەنجومەنی گەلی كوردان رێكیخستبوو تێیدا وەفدێكی كەرتی رێكخستنی یۆتۆبۆری یەكێتی ئامادەی بوون، هەڤاڵ سەردار تیشكی خستە سەر دواگۆڕانكارییەكانی رۆژئاوای كوردستان و رەوشی كۆبانی و یەك ریزی گەلی كورد. لەدرێژەی وتەكانیدا هەڤاڵ سەردار تیشكی خستە سەر هەماهەنگی پارت و حزبە كوردستانیەكان و بە ڕاشكاوانە باسی لە گرنگی رۆڵی یەكێتی كرد و رایگەیاند: یەكێتی تاكە هێزە كە گەلی كورد دەتوانێت پشتی پێببەستێت و ئەگەر كورد دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆی هەبێت ئەوا یەكێتی دەوری كاریگەری دەبێت لە دروستكردن و بەرێوەبردنی ئەو دەوڵەتە، ئاماژەی بەوەشكرد: كە نكوڵی لەوەناكرێت كە یەكێتی پشت و پەنای شەرەڤانان و تەواوی كوردانی رۆژئاوا بووە و بەبەردەوامیش هاوكاری یەپەگە و هێزە كوردییەكان دەكات دژ بە تیرۆریستانی داعش.

91619572015_B0a2MipIQAAMVV3.jpg-large.png

191619572015_B5pICA2IUAAF6BW.png

271619572015_Jordan-Matson.png

411619572015_Jordan-Matson-YPg.png

491619572015_o-JORDAN-MATSON-facebook.png

01719572015_1414431657879_wps_22_At_pea.png

CbUlm0V0V8U

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە