کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەشاری سلێمانی چلەی ماتەمینی مەلا حسێن بەرێوەچوو

.

08:07 PM - 01/08/2017



بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی ی.ن.ك و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی چلەی ماتەمینی مارف كەریم  ناسراو بە  مەلا حسێن لە هۆڵی رۆشنبیری شاری سلێمانی بەرێوەچوو كە چل ڕۆژ پێش ئێستا  و دوای ململانێكی زۆر لەگەڵ نەخۆشی كۆچی دوای كرد .
لە دەست پێكی رێوڕەسمەكەدا وتەی بەخێرهاتن لەلایەن مستەفا چاوڕەش لێپرسراوی مەڵبەندی ڕێكخستنی پێشمەرگە خوێندرایەوە و دواتریش شۆڕش ئیسماعیل  ئەندامی مەكتەبی سیاسی وتاری  ی.ن.ك خوێندەوە و  تاجە گوڵینەی  هێرۆ ئیبراهیم  لەسەر وێنەی مەلا حسێن دانرا و لە ڕێگەی كورتە فلمێكیشەوە  هەڵوەستە كرا لە سەر ژیان و خەباتی مەلا حسێن.

JEpK9t-JpMo

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە