کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

داوا دەكرێت پێشمەرگە شەهیدەكان مووچەكانیان پێبدرێت تا ئەو كاتەی شەهیدانەیان بۆ دەكرێت

.

08:59 PM - 05/07/2015

دلێر مستەفا جێگری سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لەپەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكدا بۆ كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان رایگەیاند: داواكارییەكیان ئاڕاستەی سەرۆكایەتی هەرێم كردووە بۆ ئەوەی مووچە بدرێتە كەسوكاری پێشمەرگە شەهیدەكان, تا ئەو كاتەی مامەڵەی شەهیدانەیان بۆ دەكرێت. دلێر مستەفا راشیگەیاند: بەشێك لەهێزەكانی پێشمەرگە لەدوای شەهیدبوونیان مووچەكانیان بەكەسوكارەكانیان نادرێت, بۆیە داواكارن مووچەكانیان بۆ خێزانەكانیان خەرج بكرێت تا ئەو كاتەی شەهیدانەیان بۆ دەكرێت.

-FDOWqLFK4Y

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە