کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەچەند هەڵمەتێكدا بەدەیان چەكداری داعش لەناوچەكانی عیراق كوژران

.

08:55 PM - 05/07/2015

لەچەند هەڵمەتێكدا بەدەیان چەكداری داعش لەناوچە جیاجیاكانی عیراقدا كوژران. لەو بارەیەوە وەزارەتی بەرگری عیراق بڵاویكردەوە: لە دوو بۆردومانی هێزی ئاسمانی عیراق لە باشووری رۆژئاوای بنكەی سەربازگەی سپایكەر 35 چەكداری تیرۆریستی داعش كوژران كە زۆرینەیان چەكدرای بیانی بوون. وەزارەتی بەرگری عیراق ئاشكرایكرد: لە بۆردومانێكی دیكەدا لەناوچەی سەكران لەقەزای حەدیسە 4 چەكداری داعش كوژران و دوو ئۆتۆمبیل تێكشكێندران. لەلایەكی دیكەوە فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكان بڵاویكردەوە: لەكاتی هەوڵی هێرشكردنە سەر هێزە ئەمنیەكان لەباكووری تكریت 3 خۆكوژی داعش كوژران و 5 ئۆتۆمبیلی بۆمبرێژكراویش تێكشكێندراون. فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەكان ئاماژەی بەوەشدا: هێزەكانی فەرماندەیی پرۆسەكانی جەزیرە و بادیە هێرشێكی داعشیان لەسەر رێگای حەدیسە - بێجی لەباكووری تكریت تێكشكاندووە كە تیرۆریستانی داعش بەنیازبوون لەرێی ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكرا و تیرۆریستی خۆكوژەوە هێرش بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە