کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رانیە: دەزگای تەندروستی پێشمەرگە پێداویستییەكانی نەخۆشخانەی شەهید ئەحمەد دابین دەكات

.

11:50 AM - 01/08/2017

بەرێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە سەردانی نەخۆشخانەی شەهید ئەحمەد ئیسماعیلی لە سنووری قەزای رانیە كرد و گوێی بۆ داواكاری و گرفتی كارمەندان گرت.
دكتۆر شەماڵ جەبار بەرێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی پێشمەرگە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێك لەكارمەندانی نەخۆشخانەی شەهید ئەحمەد ئیسماعیل رایگەیاند: بەبڕی 50 میلۆن دینار داواكاری و پێداویستی رۆژانەی نەخۆشخانەی شەهید ئەحمەد ئیسماعیلیان دابینكردووە, راشیگەیاند: پێداویستیە دابینكراوەكان پێكهاتوون لە چەند ئامێرێكی پزیشكی و بۆ نەخۆشخانەكە گرنگن.

fpLVzzMASFY

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە