کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەدایكبوونی كارژیلەیەك بەروخسارێكی ناشرینی هاوشێوەی شەیتان ترس ودڵەراوكێ لەنێو هاوڵاتیان دروستدەكات.

.

11:26 AM - 31/07/2017

لەگوندێكی وڵاتی ئەرجەنتین كارژیلەیەك بەم دواییانە لەدایك بووە كە روخسارێكی ناشرین و تۆقێنەری هەیە و دانیتشوانی  گوندەكە بەروخساری شەیتان ناوی دەبەن. دەشڵێن: ئەم روداوە زۆر نامۆیە بەناوچەكە و پێشتر هەرگیز شتی وا رووینەداوە. هاوكات میدیا ناوخۆییەكانی ئەرجەنتین گرنگی زۆریان بە روداوی لەدایكوونی ئەو كارژیلەیەداوە بەو روخسارە ناشرینەوە . پرسیاریشیان لەهاوڵاتیانی گوندەكردووە سەبارەت بەئەگەری زانینی هۆكارەكانی. گلادێس ئۆڤیدۆ خاونی كارژیلەی بزنەكە دەڵێت: كاتێك لەدایكبوونی كارژیلەكەی دی بەو روخسارە ناشرینەیەوە ، دوچاری ترس و دڵەڕاوكێ بووە كە شێوەی  لەروخسارێكی شەڕەنگێزی مرۆڤانە دەچێت و بە روخسای شەیتان ناویبردووە. دەشڵێت  یەكەمجارە لە سنورەكەیان ئاژەڵێك بەو روخسارە ناوازەیەی لەو شێوە لەدایكببێت و هۆكارەكەشی نازانرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە