کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوەو وەڵامی داواكەی پارتی دەداتەوە

.

05:57 PM - 05/07/2015


وەفدی باڵای مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لەسەر پرسی دەستورو سەرۆكایەتی هەرێم كۆبوونەوە. عیماد ئەحمەد وتەبێژی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك) بە كەناڵی گەلی كوردستانی راگەیاند: پارتی داوایكردووە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان تا كۆتایی ئەم خولەی پەرلەمان لەپۆستەكەیدا بمێنێتەوە و لەو بارەیەشەوە پێشنیارێكی داوەتە یەكێتی. وتیشی: سبەینێ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوەو وەڵامی داواكەی پارتی دەداتەوە. دوای كۆبوونەوەكەش د.بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ناوەرۆكی كۆبوونەوەكەیان خستەروو.

7BPhSi9pYt8

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە