کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پارتی پێشنیارێك پێشكه‌ش به‌ یه‌كێتی ده‌كات

.

03:07 PM - 05/07/2015

بڕیاره‌ سبه‌ینێ 6/7/2015 مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆببێته‌وه‌، له‌باره‌ی ئه‌و پێشنیاره‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ له‌كۆبوونه‌وه‌یاندا له‌گه‌ڵ وه‌فدی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشكه‌شیان كرابوو.

عیماد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی ره‌سمی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ كه‌ناڵی ئاسمانی گه‌لی كوردستانی راگه‌یاند: له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی وه‌فدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا، له‌لایه‌ن پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ پێشنیارێك پێشكه‌ش به‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كراوه‌.

وتیشی: له‌پێشنیاره‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، داوا له‌یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كراوه‌ كه‌ ره‌زامه‌ندبێت له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌ مه‌سعود بارزانی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵی دیكه‌، واته‌ له‌گه‌ڵ كۆتایی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا كۆتایی به‌پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم-یش بێت به‌ مه‌سعود بارزانی.

راشیگه‌یاند: بڕیاره‌ سبه‌ینێ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و پێشنیاره‌ی پارتیيه‌وه‌ كۆببێته‌وه‌و پاشان به‌ڕه‌سمی وه‌ڵامی پارتی بداته‌وه‌.

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە