کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئینگلتەرا توانی 1-0 ئەڵمانیا دووچاری شكست بكات

.

02:59 PM - 05/07/2015

یاریەكانی جامی جیهانی ژنان كە لە ووڵاتی كەنەدا بەرێوە دەچێت بەرەو تەواو بوون دەروات و لە میانی یاری دەستنیشان كردنی پلەكانی سێیەم و چوارەمی ئەو جامەشدا هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ئینگلتەرا رووبەرووی یەك بوونەوە  لە دەستپێكی یاریەكەوە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا باشتر دەركەوتن و چەند جارێكیش نزیك بوون لە تۆمار كردنی گۆڵی پێشكەوتنی خۆیان  بەڵام سەرجەم هەوڵەكانیان بێ ئەنجام بوون و گێمی یەكەمی یاریەكەش بە بێ گۆڵ كۆتایی پێهات  لە گێمی دوەمدا یاریەكە بەهێزیەكی زیاتری بەخۆوە بینی  بەڵام لەو گێمەش یاریزانانی هەردوولا لە تۆمار كردنی گۆڵ سەركەوتوو نەبوون و سەرەنجامیش هەردوو هەڵبژاردە لە كاتی یاساییدا بە بێ گۆڵ یەكسان بوون  دواتر یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە پەنایان بردە بەر 2 گێمی زیادكراو  تا لە دەقیقەی 108 دا فارا ویلیامز توانی بە لێدانی سزا گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا تۆمار بكات  هەرچەندە دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا هەوڵێكی زۆریاندا ئەنجامی یاریەكە هاوسەنگ بكەنەوە  بەڵام لە كۆتایدا سەركەوتو نەبوون و یاریەكەشیان هەر بەو تاكە گۆڵە دۆراند  بەو بردنەوەیەش هەڵبژاردەی ژنانی ئینگلتەرا توانیان پلەی سێیەمی جامەكە بەدەست بهێنن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە