کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمشەو هەردوو هەڵبژاردەی ئەمریكا و ژاپۆن بەیەكدەگەن

.

02:15 PM - 05/07/2015

ئەمشەو ركابەریەكانی مۆندیالی ژنان كۆتاییان پێدێت و لە دوا یاری ئەو جامەشدا سەعات 2 بە كاتی هەرێم هەردوو هەڵبژاردەی ئەمریكا و ژاپۆن لە یاریگای بی سی بلیس لە شاری ڤانكوڤەر بەیەك دەگەن  بۆ ئەو یاریەش یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە ماوەی چەند رۆژێكە سەرگەرمی مەشق و راهێنانەكانیانن و راهێنەری هەردوو هەڵبژاردەش لە ئامادەكاریەكی چردان  ئەویش لە پێناو ئەوەی بتوانن نازناوی جامەكە بەدەست بهێنن  بە تایبەتی نوریۆ ساساكی راهێنەری ژاپۆن كە لە هەوڵێكی زۆردایە بە بردنەوەیان لە ئەمریكا بۆ جاری دووەم لەسەر یەك ببنە پاڵەوانی مۆندیالی ژنان و پارێزگاریش لە نازناوەكە بكەن  لە بەرامبەریشدا جیل ئیلیسی راهێنەری هەڵبژاردەی ژنانی ئەمریكا دەیەوێت درێژە بە ئاستە باشەكانی بدات و دوای 16 ساڵیش بۆ جاری یەكەم نازناوی جامەكە بەرز بكەنەوە و لە هەمان كاتیشدا بۆ جاری سێیەم لە مێژوویاندا ببنە پاڵەوانی مۆندیال  جێ ی وەبیرهێناوەیە هەردوو هەڵبژاردە لە پێشوتردا و لە یاریەكانی جامی جیهانی ژنان 3 جار رووبەرووی یەك بوونەتەوە  كە هەڵبژاردەی ئەمریكا توانیویەتی لە 2 یاریدا بردنەوە تۆمار بكات و لە یاریەكیشدا هەڵبژاردەی ژاپۆن توانیویەتی بردنەوە بەدەست بهێنێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە