کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پاریس سان جێرمان لە گواستنەوەی كیڤین تراپی ئەڵمانی نزیكبۆتەوە

.

02:13 PM - 05/07/2015

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە كرینی كیڤین تراپی ئەڵمانی و گۆڵچی یانەی ئینتراخت فرانكفۆرت نزیكبۆتەوە و ئەگەرێكی زۆریشی هەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا گرێبەستێكی رەسمی لەگەڵ ناوبراودا ئیمزا بكات  رۆژنامەكانی ئەڵمانیا بڵاویانكردۆتەوە : ئیدارەی هەردوو یانەی پی ئێس جی و فرانكفۆرت لەسەر گواستنەوەی كیڤین تراپ گەیشتونەتە رێكەوتنی كۆتایی و بریاریشە لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو گۆڵچیە بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی و ئیمزا كردنی گرێبەست بچێتە پاریس  رۆژنامەكانی ئەڵمانیا ئاماژەیان بەوەش داوە : بۆندی كیڤین تراپی تەمەن 24 ساڵ لەگەڵ پی ئێس جی تا هاوینی 2019 دەبێت و لە بەرامبەر گواستنەوەی ئەو گۆڵچیەش بۆ ریزەكانیان ئەو یانە فەرەنسیە ئامادەیی دەربریوە 8 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی ئینتراخت فرانكفۆرت .
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە