کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مان یونایتد هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئەردا توران بەردەوامە

.

02:12 PM - 05/07/2015

یانەی مانچستەر یونایتد هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئەردا توران بەردەوامە و بە پێ ی هەواڵی چەند سەرچاوەیەكیش بەرپرسانی ئەو یانەی ئینگلیزیە بە مەبەستی هاتنی ناوبراو بۆ ریزەكانیان بۆندێكی رەسمیان پێشكەشی یانەی ئەتڵەتیكۆمەدرید كردووە  رۆژنامە ئینگلیزیەكان ئاشكرایان كردووە : بەرپرسانی مان یونایتد جارێكی تر گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی رۆخی بلانكۆس دەست پێكردۆتەوە ئەویش لە پێناو ئەوەی هەردوولا لەسەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە توركیە بگەنە رێكەوتنی كۆتایی و پێش یانەی بەرشەلۆنەش گرێبەستێكی لەگەڵدا ئیمزا بكەن  رۆژنامە ئینگلیزیەكان باسیان لەوەش كردووە : بەرپرسانی مانچستەریونایتد لای خۆیانەوە بۆندێكیان بە بری زیاتر لە 29 ملیۆن پاوەند پێشكەشی یانەی ئەتڵەتیكۆمەدرید كردووە  تا رێگە بەو یاریزانە تەمەن 28 ساڵە بدەن لە میركاتۆی هاوینەی ئەم وەرزەدا روو لە ریزی یانەكەیان بكات  جێ ی وەبیرهێنانەوەیە لە چەند رۆژی رابردوودا رۆژنامە ئیسپانیەكان بڵاویانكردبۆوە كە هەردوو یانەی ئەتڵەتیكۆمەدرید و بەرشەلۆنە لەسەر گواستنەوەی ئەردا توران گەیشتونەتە رێكەوتنی كۆتایی  بەڵام دواتر یاریزانی ناوبراو هەموو ئەو هەواڵانەی رەتكردەوە و ئاماژەی بەوەش دابوو كە تا ئێستا لەگەڵ هیچ یانەیەكدا رێكەوتنی ئەنجام نەداوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە